سەرۆك بارزانی لەیادی 55 ساڵەی داستانی هه‌ندرێن پەیامێك بڵاودەکاتەوە

سه‌رۆك بارزانی: به‌شكۆ و رێزه‌وه‌ یادی داستانی هه‌ندرێن ده‌كه‌ینه‌وه‌.. 12ـی ئایاری 1966 رۆژێكی مێژووییە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24- هه‌ولێر:

رۆژی چوارشەممە 12ـی ئایاری 2021 لەیادی 55 ساڵەی داستانی هه‌ندرێن، سەرۆك مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بلاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی ئه‌م یاده‌ به‌ رۆژێكی مێژوویی وه‌سف ده‌كات و دووپاتیكردۆتەوە، کە له‌ شه‌ڕی هه‌ندرێن، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان له‌ چیای هه‌ندرێن رووبه‌ڕووی هێرشی هه‌زاران چه‌كداری رژێمی پێشوو بوونه‌وه‌ و قاره‌مانێتییه‌كی بێوێنه‌یان تۆماركرد.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:

بە شكۆ و رێزەوە یادی 55 ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە. 12ـی ئایاری 1966 رۆژێكی مێژووییە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرخودانی گەلەكەماندا. لە شەڕی هه‌ندرێندا هێزی پێشمەرگەی پارتی و حزبی شیوعی پەلاماری هەزاران چەكداری رژێمی پێشوویان بۆ سەر شۆڕش لە چیای هندرێن و دەڤەری رەواندوز تێكشكاند و داستان و قارەمانێتییەكی بێوێنەیان تۆمار كرد.

تویته‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 55 ساڵ به‌سه‌ر داستانی خواكوڕك
تویته‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 55 ساڵ به‌سه‌ر داستانی هه‌ندرێن 

H.B

Fly Erbil Advertisment