وەزیری ناوخۆ لهگهڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆدهبێتهوه
لیژنهی دارایی لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی لەگەڵ ژمارەیەك وەزیر کۆدەبێتەوە

K24 - ههولێر:
لیژنەی دارایی پەرلەمان ئهمڕۆ دووشهممه (17ی ئایار/ مایۆی 2021) لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر کۆدەبێتەوە.
لەسەر بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، ئێستا "رێبهر ئهحمهد"، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانە و لەگەڵ لیژنەکە لە کۆبوونەوەدایە. بڕیاریشە کاتژمێر یەكی نیوهڕۆ، وەزیری پێشمەرگە سەردانی پەرلەمان بکات.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 ، لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ژمارەیەک پرسیار و تێبینی هەیە لەسەر راپۆرتی دووەمی چاکسازی، کە لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەت ناردیە پەرلەمان و بڕیارە لە کۆبوونەوەکاندا ئەو پرسیارانە ئاڕاستەی وەزیرانی پەیوەندیدار بکرێت لهبارهی ئهو چاکسازیانەوە.
د.ی