نرخی نەوت له به‌رزبوونه‌وه‌یه
به‌هۆی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

K24 - هه‌ولێر:
بەهۆی دڵنیانه‌بوون له ره‌وشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و مەترسیی زیادبوونی گرژییەکان، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
سەرەڕای چاکبوونەوەی بۆری گواستنەوەی "کۆلۆنیال پایپلاین" لە ئەمه‌ریکا، بەڵام هەڵکشانەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە وڵاتانی ئاسیا خواستی بۆ نەوت کەمکردووەتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
نرخی نەوتی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەمموز بۆ 69.07 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی حوزەیران بۆ 65.74 دۆلار بەرزبووەوە.
سەرەڕای ئەو بەرزبووەنەوەیەش بازرگانان بە هۆشدارییەوە مامەڵە دەکەن و ترسیان لە خێرایی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای هیندی هەیە، كه لە وڵاتانی دیکە بڵاوبێتەوە.
د.ی