به فه‌رمی بارسێلۆنا له باره‌ی تێر شتیگن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

بە فەرمی تێر شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یۆرۆی 2020 ناکات و بارسێلۆناش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه ئه‌ڵمانییه بڵاوكرده‌وه.
تێر شتیگن لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی داوای لێبوردنی لە هاندەرانی بارسێلۆنا کردووە کە نەیانتوانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا ببەنەوە و ئاشکراشی کردووە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک لە ئەژنۆی ناتوانێت لەگەڵ ئەڵمانیا بەشداری لە یۆرۆی 2020 بکات.
شتیگن نووسویەتی: دڵگرانم کە لە یۆرۆ دادەبڕێم و دوای ساڵانێک ئەمجارە وەکو هاندەران لە ماڵەوە سەیری یارییەکان دەکەم.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووە رۆژی پێنجشەممە شتیگن نەشتەرگەرییەکی لە ئەژنۆی راستی بۆ دەکرێت و بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە گەشتی سوید دەکات.
به گوێره‌ی میدیاكان، شتیگن دڵنیابووه كه له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا یه‌ده‌گ ده‌بێت، بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشێت بڕیاری داوه بچێته هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و كێشه‌ی ئه‌ژنۆی چاره‌سه‌ر بكات كه ساڵێكه به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.