گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسن له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه
"ساڵانه به‌رهه‌می ئه‌م كارگه‌یه 350 هه‌زار تۆن شیش و پرۆفیل و پێداویستییه‌كانی بیناسازی له هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
به‌سه‌رپه‌رشتی "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18ی ئایار/ مایۆی 2021) گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسن له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ماندا، كه پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت بین و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و كوردستانیشدا، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت".
كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازارگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "پڕۆژه‌كه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه، كه هه‌لی كار بۆ زیاتر له هه‌زار كه‌س دابین ده‌كات، جگه له‌وه‌ی هه‌لی كاری ناڕاستوخۆ به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه دروست ده‌بێت".
گوتیشی: "ساڵانه به‌رهه‌می ئه‌م كارگه‌یه 350 هه‌زار تۆن شیش و پرۆفیل و پێداویستییه‌كانی بیناسازی له هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گرنگییه‌كی زۆری به كه‌رتی پیشه‌سازی داوه، بۆیه ناوه ناوه له شوێنه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كارگه‌ی نوێ دروست ده‌كرێت".
وه‌زیری بازارگانی و پیشه‌سازی روونیكرده‌وه، "دروستكردنی كارگه له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته هۆی راستكرنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هه‌نارده و هاورده‌كرن، كه به‌داخه‌وه ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر هه‌یه و به‌و هیوایه‌ن له داهاتوو ئه‌و هاوسه‌نگییه درووست بكه‌ین".
روویشیكرده‌وه، "كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی وا ده‌بێته مایه‌ی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی، ئه‌مه‌ش به مانای پێشكه‌وتنی بازرگانی و كه‌رته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به په‌ره‌دان به كه‌رتی تایبه‌ت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: "له‌ژێر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ سه‌رمایه‌گوزاران ده‌كه‌ین، كه پڕۆژه‌ی ستراتیژی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی ئابوورییه و له‌لایه‌كی دیكه ده‌رفه‌تی هه‌لی كار بۆ گه‌نج و لاوانی وڵات ده‌ڕه‌خسێنێت".
گوتیشی: "ئه‌و كارگه‌یه‌ش ده‌بێته یه‌كێكی دیكه له شانازییه‌كان كه له هه‌ولێری پایته‌خت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی زیاتر گرنگی پێبدرێت، هۆكارێك و هاوكارێكیش ده‌بێت بۆ ده‌رفه‌رتی كار".
پڕۆژه‌كه گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسنه له هه‌رێمی كوردستان، تێچووی درووستكردنی كارگه‌كه 100 ملیۆن دۆلاره، رۆژانه 700 تۆن شیش به‌رهه‌مده‌هێنێت، ساڵانه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار تۆن ئاسنی هه‌یه، شیش و ئاسن ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ش ده‌كات.
كارگه‌كه 1000 هه‌لیكار بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت، وێستگه‌ی كاره‌بای 50 مێگاواتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و پێویستی به 35 مێگاوات كاره‌با هه‌یه.
كارگه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 40 هه‌زار مه‌تر دووجار دروستكراوه، جێگه‌ی 500 هه‌زار تۆن سكراب ده‌بێته‌وه و 50 ته‌كنیككاری پسپۆڕ سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی سكراب ده‌كه‌ن، كه له 1500 بۆ 1700 پله‌ی سیلیزی ئاسن و سكراب ده‌توێنرێته‌وه و هه‌ر فڕنێك پێویست به 18 مێگاوات كاره‌با هه‌یه، به‌پێی بڕوانامه‌ی ئایزۆی 1045 ئاسن به‌رهه‌مده‌هێنێت.
د.ی