گه‌نجێكی كورد ده‌بێته به‌رپرسی لقێكی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا
ئه‌و په‌نابه‌ره كورده له 2008 ه‌وه ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌یه و پله‌كانی له ناو حزبه‌كه‌دا بڕیوه و گه‌یشتووه‌ته پله‌ی راوێژكار.

K24 – ئه‌ڵمانیا:
په‌نابه‌رێكی كورد له ئه‌ڵمانیا پۆستی به‌رپرسی لقی پارتی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیای له شاری "بۆخۆم" وه‌رگرت.
ئه‌و په‌نابه‌ره كورده له 2008 ه‌وه ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌یه و پله‌كانی له ناو حزبه‌كه‌دا بڕیوه و گه‌یشتووه‌ته پله‌ی راوێژكار.
سه‌ردار یوكسه‌ل، له‌دایكبووی (1973) كوڕی كرێكارێكی كوردی باكووری كوردستانه و خێزانه‌كه‌ی له 1964ه‌وه روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه.
یوكسه‌ل له 1994 كۆلیژی ته‌كنیكی ته‌واو كردووه و وەکو پەرستاری تەکنیکی لە ژووری نەشتەرگەری کاریکردووە .
هه‌روه‌ها ئینستوتی زانستە پراکتییەکانی لە زانکۆی بۆخوم تەواوی کردووە، دواتر خوێندی باڵای لە زانستی تەندروستی تەواوکردووە. لەناو چەندین رێکخراوی مەدەنی و زانستیدا وەک (ڤێر) ئەندامی سەرکردایەتی کاری کردووە. ئەندامی رێکخراو و کۆمپانیای (رووه)ی ئەڵمانی رێکارەکان ئەندامە.
سەردار یوکسەل، له 2016دا بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرپەرشتیاری لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پشتگیری پەنابەران و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک کاریتاس ئەنجامداوە بەتایبەت لە کامپەکانی پەنابەران .
ئێستا سەردار یۆکسەل ئەندامی پەرله‌مانی هەرێمی باکووری راینە، لە سەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا، لەبەر کوردبوونی و هەڵوێستی بۆ بابەتە کوردستانییەکان، چەندین جارهەڕەشەی جۆراوجۆری ئاراستەکراوە، بەڵام پاشه‌كشه‌ی له هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانی نه‌كردووه.

