ساڵانه 2 هه‌زار حاڵه‌تی شێرپه‌نجه له به‌سره تۆمار ده‌كرێن
به‌هۆی ده‌ردانی گازی ژه‌هراویی بیره نه‌وته‌كانه‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ژینگه‌ی عێراق ژماره‌ی نوێی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی له پارێزگای به‌سره ئاشكرا كرد، كه به‌هۆی به‌رهه‌مهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وت و سووتاندنی گازی سرووشتی، ئه‌و پارێزگایه به پیسترین ژینگه‌ی عێراق پۆلینكراوه.
وه‌لید حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له باشووری عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ساڵانه 2 هه‌زار كه‌س له پارێزگای به‌سره تووشی شیرپه‌نجه ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له بیره نهوتییهكانهوه به‌رز ده‌بێته‌وه و گازێكی ژه‌هراوی ده‌رده‌كات و ده‌بێته هۆی درووستبوونی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
ئاماژی به‌وه‌ش كرد، جگه له شیرپه‌نجه، گازه ژه‌هراوییه‌كه نه‌خۆشی دیكه‌ی مه‌ترسیدار درووست ده‌كات، بۆیه پێویسته كۆمپانیاكانی نه‌وت ره‌چاوی پێوه‌ره‌كانی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی بكه‌ن، تاوه‌كو چیدیكه نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بڵاونه‌بێته‌وه.
به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سره رایگه‌یاند، به‌مدواییانه ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له پارێزگای به‌سره به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه، به‌پێی راپۆرتی پسپۆڕان هۆكاری زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه له‌و پارێزگایه، ده‌ردانی ئه‌و گازه ژه‌هراوییه‌ی بیره نه‌وتییه‌كانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له پارێزگای به‌سره به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه ئه‌نجام ده‌درێت، ره‌چاوی پێوه‌ره‌كانی ژینگه‌یی و سه‌لامه‌تی ناكرێت، كه بووه‌ته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان، به تایبه‌تی له‌سه‌ر منداڵان، كه رێژه‌یه‌كی زۆری تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ن.
له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، عێراق له پله‌ی دووه‌مه له سووتانی گازی سرووشتی، به‌گوێره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
جه‌واد عهلكی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی به‌ریتانیا روونیكرده‌وه، به‌سره هێرۆشیمایه‌كی دیكه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه بۆته هه‌ڕه‌شه به رێژه‌ی زیاتر 40% له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی.
به‌پێی راپۆرته پزیشكییه‌كانی عێراقی، له ساڵانی 2015 تا 2017، مانگانه رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه له به‌سره له نێوان 400 بۆ 500 حاڵه‌ت بووه، له ساڵانی 2018 تا 2019 مانگانه 750 تا 900 تووشبووی شێرپه‌نجه تۆمار كراوه.
د.ی