روونكردنەوەیهك له ئاژانسی پاراستنهوه
"میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر بە بڵاوكردنەوەی درۆی بێبنەما، بەنیازن بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێك بەدەست بێنن"

K24 - ههولێر:
ئاژانسی پاراستن له راگهیهنراوێكدا ئاشكرای كرد، میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بابەتێكی چەواشەكارانەیان بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاو كردووهتەوە، كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە، وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە رەتدەكەینەوە، جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات.
له راگهنراوهكهدا هاتووه، میدیای سەر بە لاهور بە بڵاوكردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە، بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان رابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێك بەدەست بهێنن.
دهقی روونكردنهوهكهی ئاژانسی پاراستن:
لە چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهور جەنگی بابەتێكی چەواشەكارانە، بەپێی سناریۆیەکی بێ بنەما بڵاو كراوەتەوە، كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە.
وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە، جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات، كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن.
بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە، كە جەماوەری سەربەرزی هۆزی هەركی، بە پەیوەندیكردنی جەوهەر هەركی بە تاقمی خیانەتكاری شازدەی ئۆكتۆبەر، نیگەران بوون و لە بەرانبەر ئەوەشدا، میدیای سەر بە لاهور بە بڵاوكردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە، بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان رابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێكیان بەدەست بێنن.
لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەین، كە لە پشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن و داواش دەكەین لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پەرلەمان و نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و كۆی ئەو چەواشەكارییە بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت.
ئاژانسی پاراستن
22\ 5\ 2021