ميدياى ئيسرائيل: دوو پۆليس ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتييه‌كى عه‌ره‌بيان داوه
، به گوته‌ى شاهێدحاڵه‌كان به بێ هيچ پاساوێك له هاووڵاتييه‌كى عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئيسرائيل، گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاوكرده‌وه، كه تێيدا دوو پۆليسى ئيسرائيل، به گوته‌ى شاهێدحاڵه‌كان به بێ هيچ پاساوێك له هاووڵاتييه‌كى عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن، له كاتێكدا ئه‌و هاووڵاتييه عه‌ره‌به فه‌رمانبه‌ره له ناو ئيسرائيلدا.
ئيريز كريسبين، يه‌كێك له شاهێدحاڵه‌كانى ئه‌و رووداوه‌يه و له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: پێشتر هيچ جارێك شتى له‌و جۆره‌م نه‌بينى بوو، ددانى به هه‌وادا ده‌فڕين، ئه‌و عه‌ره‌به‌ى ئيسرائيليان تێك‌شكاند.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئه‌و هاووڵاتييه عه‌ره‌به له ده‌ره‌وه‌ى فرۆشگه‌يه‌ك بووه و كه‌سێك به جلوبه‌رگى مه‌ده‌نييه‌وه داواى ناسنامه‌ى لێكردووه و ئه‌ويش ناسنامه‌كانى پيشان داوه، به‌ڵام هێشتا قسه‌كانى ته‌واو نه‌كردووه، ئه‌و دوو پۆليسه زۆر به توندى كه‌وتوونه‌ته ئه‌شكه‌نجه‌دانى.
كه‌ناڵى دووى تايبه‌تى ئيسرائيل له زارى به‌ڕێوبه‌رى فرۆشگه‌كه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه قوربانييه‌كه هاووڵاتييه‌كى عه‌ره‌به و پێش دامه‌زراندنى ئيسرائيل له‌وێ ژياوه.
ئه‌و هاووڵاتييه عه‌ره‌بانه‌ى له ئيسرائيلدا ماونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ن كه پێش راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى ئيسرائيل له فه‌له‌ستيندا له 1948 له‌وێ ژياوون و دواى درووستكردنى ئيسرائيل، ئه‌وان وه‌ك هاووڵاتى نيشته‌جێى ئه‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه و تێكڕايان له سه‌دا 17.5ى دانيشتوانى ئه‌و وڵاته نوێيه پێكده‌هێنن، كه له 1948ه‌وه درووستكراوه.
به‌ڕێوبه‌رى فرۆشگه‌كه ئه‌وه‌شى گوتووه: پۆليسه‌كانى ئيسرائيل وه‌ك باند و مافيا هه‌ڵسوكه‌وتيان كردووه و له‌و هاووڵاتييه‌يان داوه ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عه‌ره‌ب بووه.
له به‌رامبه‌ردا، پۆليسى ئيسرائيل به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و پێچه‌وانه‌ى گرته ڤيديۆييه‌كه و گه‌واهيدانى شاهێدحاڵه‌كان باسى رووداوه‌كه‌ى ده‌كات و تێيدا ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه له لايه‌ن پۆليسه‌وه گومانى لێكراوه و داواى ناسنامه‌يان لێكردووه، به‌ڵام ئه‌و ناسنامه‌ى نه‌داوه و هێرشى كردووه‌ته سه‌ر پۆليسه‌كان و گازى له يه‌كێكيان گرتووه و ئه‌وانيش توندوتيژيان به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى بيوه‌ستێنن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس