دوو رۆژنامه‌نووسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كۆچی دواییان كرد

ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی، هه‌واڵی كۆچی دوایی دوو رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاند.

ته‌یب ده‌شتانی و كه‌نعان حوسێن
ته‌یب ده‌شتانی و كه‌نعان حوسێن

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی، هه‌واڵی كۆچی دوایی دوو رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاند.

هه‌ریه‌ك له‌ كه‌نعان حوسێن، كه‌ زیاتر له‌ 15 ساڵ له‌ به‌شی ته‌كنیكی كوردستان تی ڤی كاریكردووه‌ و ته‌یب ده‌شتانی هه‌واڵسازی كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ نه‌خۆشی كۆچی دواییان كرد.

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تی ڤی، له‌ دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خێزان و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس كردووه‌.

رۆژنامه‌نووس ته‌یب ده‌شتانی
رۆژنامه‌نووس ته‌یب ده‌شتانی
كه‌نعان حوسێن
كه‌نعان حوسێن