ژنێكی عه‌ره‌ب گورچیلهكی له‌لایه‌ن "جو"ێكی ئیسرائیل پێبه‌خشرا
"جو"هكه له گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه كوژرا و خێزانه‌كه‌ی به‌شێكی جه‌سته‌یان به‌خشی

K24 - هه‌ولێر:
"جو"ێكی ئیسرائیل كه له گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له قودس كوژرا و خێزانه‌كه‌ی به‌شێكی جه‌سته‌یان به‌خشی و ژیانیان بۆ ژنێكی عه‌ره‌ب گه‌ڕانده‌وه و گورچیله‌یه‌كیان پێدا.
ئاژانسی "ئهسۆشێید پرێس" بڵاویكرده‌وه، "یوغال یههوشواع" ته‌مه‌ن (56) ساڵ، له 17ی ئه‌م مانگه له گرژییه‌كانی شه‌قامێكی شاری "له‌د"، دوای ئه‌وه‌ی به به‌ردێكی فه‌له‌ستینییه‌كان برینداربوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
ره‌نده عوه‌یش، ته‌مه‌ن 58 ساڵ، كه دایكی شه‌ش منداڵه، جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی ژیانی پێبهخشرایهوه، كاتێك خێزانه‌كه‌ی "یههوشواع" گورچیلهكیان به‌و دایكه به‌خشی.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، خێزانی "یههوشواع" به‌شێكی جه‌سته‌ی "یوغال"یان به‌خشیوه و له نه‌خۆشخانه‌ی "هه‌داسه عه‌ین كارم" پشكنینی پێویست بۆ ژنه‌كه كراوه و ده‌ركه‌وتووه گورچیله‌كه بۆ ئه‌و ژنه گونجاوه، بۆیه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجام دراوه.
د.ی