بارسێلۆنا له پێناو ئه‌م یاریزانه دوو یاریزانی ده‌كاته قوربانی

یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت هێڵی به‌رگری سه‌رله‌نوێ رێكبخاته‌وه، له یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ده‌یه‌وێت دوو یاریزانی له پێناو یاریزانێكی یوڤێنتۆس بفرۆشێت.
پێگه‌ی كواترۆی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاری داوه له‌م هاوینه‌دا ساموێل ئۆمتیتی و كلیمێنت لینگلێتی فه‌ره‌نسی بفرۆشێت و ماتیاس دی لێختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی یوڤێنتۆس بگوازێته‌وه.
لینگلێت له هاوینی 2018 له یانه‌ی سێڤییای فه‌ره‌نساوه به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا و ئه‌مساڵ خراپترین وه‌رزی تێپه‌ڕ كرد و نه‌بووه‌ته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی كارگێری یانه‌كه و هانده‌رانی بارسا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دۆخی ساموێل ئۆمتیتی تا دێت زیاتر له‌گه‌ڵ بارسا خراپتر ده‌بێت، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 16 یاریی كردووه و بارسێلۆنا هیچ ئومێدێكی به‌و به‌رگریكاره نه‌ماوه.
