حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی خوێناوی له مسته‌فا كازمی ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی بۆ مسته‌فا كازمی: به‌ره‌ی به‌رگری زه‌وی له‌ژێر پێی تۆ و داگیركاره گه‌وره‌كانت ده‌هه‌ژێنێت

K24- هه‌ولێر:
دوای ده‌ستگیركردنی قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌تیرۆری عێراقییه‌وه، گرووپێكی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی (هێزه‌كانی زولفیقار) له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات و روو له كازمی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "به‌ره‌ی به‌رگری زه‌وی له‌ژێر پێی تۆ و داگیركاره گه‌وره‌كانت ده‌هه‌ژێنێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و گرووپه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا هاتووه، "كاتێك ئێمه دان به‌خۆماندا ده‌گرین و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌موو جیهان بسه‌لمێنین، داگیركاران و شوێنكه‌وتووه‌كانیان خاوه‌ن هیچ په‌یمان نین و هیچیش گوناهـ نین".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "كازمیی "سته‌مكار" له عێراق تاوانی ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبی (حاجی قاسم موسلیح خه‌فاجی)ی ئه‌نجامداوه و به‌و كرده‌وه قیزه‌وه‌نه ده‌ستدرێژییه‌كی سته‌مكارانه‌ی كردووه‌ته سه‌ر كه‌رامه‌تی گه‌لی عێراق و پیرۆزییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و رۆڵه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و گێچه‌لكارییانه نه‌ك ته‌نیا هێڵه سووره‌كانی به‌زاندووه، به‌ڵكو رێپێدانه بۆ به‌ره‌ی به‌رگری كه زه‌وی له‌ژێر پێی سته‌مكاران و گه‌وره داگیركاره‌كانیان بهه‌ژێنین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
هه‌روه‌ها هاتووه، "زه‌مان له‌سه‌ر كڕنۆشبردنی ئێوه گه‌واهی ده‌دات ئه‌ی "ترسنۆكینه"، ئێوه هه‌موو رێگه‌یه‌كی دانوستانتان به‌كارهێنا له‌پێناو مانه‌وه‌تان له كورسی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مڕۆ خاوه‌نی هیچ پێگه‌یه‌ك نین و به‌زه‌ییشتان پێ نابرێت، به‌ڵگو له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه و باوه‌ڕداران به‌نه‌فره‌ت ده‌كرێن".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "رۆژ رۆژی ئێمه‌یه و سه‌رده‌م سه‌رده‌می ئێمه‌یه، ئه‌و ئاگره دانامركێته‌وه تا فه‌رمانده ئیمام مه‌هدی ده‌رنه‌كه‌وێت".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قاسم مه‌حمود كه‌ریم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی له ئه‌نبار، ناسراو به قاسم موسلیح خه‌فاجی له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی عێراقییه‌وه به هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ناوبراو له دۆسیه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و چالاكوانان تێوه‌گلاوه.
H.B
