جگه‌ره‌كێشان یه‌ك ملیار كه‌سی گیرۆده كردووه
10 وڵاتى جیهان (یه‌ك له‌سه‌ر سێى) جگه‌ره كێشانى جیهان پێكدێنن، ئه‌وانیش ئه‌نده‌نووسیا، رووسیا، به‌نگلادش، ژاپۆن،توركیا،ڤێتنام و فلیپینن.
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كى ته‌ندروستى كه گۆڤارى لانسیت ئه‌نجامى داوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ژماره‌ى جگه‌ره‌كێشان له جیهان گه‌یشتووه‌ته 1.1ملیار جگه‌ره‌كێش، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، له ساڵى 2019 هه‌شت ملیۆن كه‌س له جیهان به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پێویسته حكومه‌ته‌كان جه‌خت بكه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و پێشهاته تازه‌یه‌و كارى جیدى بۆ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه به رێژه‌ى %89ى جگه‌ره كێشانى جیهان گه‌نجن و ته‌مه‌نیان 25ساڵه.
توێژینه‌وه‌ى گۆڤارى ناوبراو 204 وڵاتى گرتووه‌ته‌وه، ته‌مه‌نى جگه‌ره‌كێشانى دیاریكردووه، كه له نێوانى 15تاوه‌كو 25 ساڵدان.
ماریسا ریتسما خاوه‌نى توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: زۆربه‌ى جگه‌ره‌كێشه‌كان تووشى (ئیدمان- خووپێگرتن) بوون، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كه ژماره‌ى جگه‌ره‌كێشان له جیهان ئاسته‌كه‌ى به‌رزتر بێته‌وه، راشیگه‌یاند، زوو كۆنتڕۆڵ كردنى ئه‌و رێژه‌یه وا ده‌كات گه‌نجانى جگه‌ره كێش ده‌ستى لێهه‌ڵبگرن و نه‌بنه جگه‌ره كێشى به‌رده‌وام.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات 10 وڵاتى جیهان (یه‌ك له‌سه‌ر سێى) جگه‌ره كێشانى جیهان پێكدێنن، ئه‌وانیش ئه‌نده‌نووسیا، رووسیا، به‌نگلادش، ژاپۆن،توركیا،ڤێتنام و فلیپینن.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، زۆربه‌ى جگه‌ره كێشه‌كان به‌هۆكارى جگه‌ره‌وه گیان له‌ده‌ست ناده‌ن، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بن كه جگه‌ره كێشى به‌رده‌وامن و مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان هه‌یه.