سۆمۆ: هیندستان كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراقه‌

كۆمپانیاى نیشتمانی بۆ فرۆشتنى نه‌وتى عێراق ناسراو به‌ "سۆمۆ" رایگه‌یاند، بۆ مانگى رابردوو  كۆمپانیاكانى نه‌وتى هیندستان كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتى عێراق بوونه‌.

كرێكارێكی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له‌ عێراق
كرێكارێكی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له‌ عێراق

K24 – هه‌ولێر:

كۆمپانیاى نیشتمانی بۆ فرۆشتنى نه‌وتى عێراق ناسراو به‌ "سۆمۆ" رایگه‌یاند، بۆ مانگى رابردوو  كۆمپانیاكانى نه‌وتى هیندستان كڕیاری سه‌ره‌كی نه‌وتى عێراق بوونه‌.

كۆمپانیاى سۆمۆ بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیا هیندییه‌كان به‌راورد به‌ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی دیكه‌، كڕیارى سه‌ره‌كی نه‌وتى عێراق بوونه‌، له‌ كۆى 32 كۆمپانیاى كڕیاری نه‌وت له‌ ئاستى جیهان، هه‌شت كۆمپانیا هیندى بوونه‌.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ى سۆمۆ هاتووه‌: دواى هیندستان چین به‌ دووه‌م وڵات دێت له‌ ریزی كڕیارانی نه‌وتى عێراق، به‌و پێیه‌ی 6 كۆمپانیاى چینى كڕیاری نه‌وتی عێراقن، دواى هیندستان و چین، هه‌ریه‌ك له‌  كۆمپانیاكانى كۆریاى باشوور، یۆنان، مالیزیا، فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، میسر، ئیسپانیا و توركیا دێن.