له كانتۆنى جزيره چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و تۆمار نه‌كراو قه‌ده‌غه‌كرا
ئه‌و گه‌نجانه‌ش ده‌ستگیركران، كه ئه‌ركی سه‌ربازی ناچارییان جێبەجێ نەكردووە.
K24 – هه‌ولێر:
لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، روباریا حوسێن جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوخۆ له كانتۆنی جزیره رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له گونده‌كانی دەوروبەری عامودێ و ناوچەكانی كۆچه‌رایه‌تی له ده‌وروبه‌ری دێرك ھەڵمەتێكی پشكنین بۆ دۆزینەوە و كۆكردنەوەی ئه‌و چەكانە ده‌ستیپێكرد، كه تۆمارنه‌كراون و بێ مۆڵەتن.
روباریا حوسێن گوتیشی: ئەو ھەڵمەتە به فه‌رمانی دادگای گشتی كراوە و لە ھەمان كاتیش‌دا ئه‌و گه‌نجانه‌ش ده‌ستگیركران، كه ئه‌ركی سه‌ربازی ناچارییان جێبەجێ نەكردووە.
له رۆژئاواى كوردستاندا، بڕيارى راژه‌ى سه‌ربازى گشتگير و زۆره‌ملێيه و هه‌موو تاكێكى دانيشتووى رۆژئاواى كوردستان ده‌بێت ئه‌ركى راژه‌ى سه‌ربازى جێبه‌جێ بكات.
له لايه‌كى ديكه‌وه، له نوێترين پێشهاتى ئه‌منييدا، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا 48 كاتژمێر مۆڵه‌ت دەداتە سوپای سووریا بۆ ئەوەی ھێرشەكانیان بۆ سەر بارەگاكانی ئۆپۆزيسیۆن بوەستێنن.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز ئۆپۆزيسیۆن رايگه‌ياندووه، ئەگەر لەماوەی 48 كاتژمێردا سوپای سووریا ھێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانیان لە نزیك دیمەشق نەوەستێنێت ئێمەش پابەندی ئاگربەست نابین.
پێشتر ئۆپۆزيسیۆنی سووریا لە بەیاننامەیەكدا كە چل گروپ واژۆیان كردبوو رایانگەیاندبوو، ئەگەر ھێزەكانی حكومەت ھێرشەكانیان نەوەستێنن ئەوانیش لای خۆیانەوە ئاگربەست ھەڵدەوەشێننەوە.