عێراق مافی هاووڵاتیبوون به فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌دات
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاسایه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ركرا
K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا یاسایه‌كی تایبه‌ت به پێدانی مافی هاووڵاتیبوون به فهلهستیینییهكانی نیشته‌جێی عێراق ده‌ركرا.
به‌گویره‌ی ئه‌و یاسایه، هه‌ر فه‌له‌ستینییه‌ك كه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له عێراق نیشته‌جێیه، مافی هاووڵاتیبوونی ره‌سه‌نی هه‌یه.
وه‌ك له یاساكه‌دا هاتووه، ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، وه‌ك هاووڵاتی ره‌سه‌ن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌رك و مافێكی هاووڵاتییانی عێراقی له‌سه‌ریان جێبه‌جێ ده‌بێت، ته‌نیا پێدانی ره‌گه‌زنامه و به‌شداریكردن وه‌ك ده‌نگده‌ر و كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئاینده‌دا بۆ وڵاته‌كه‌یان بكرێت.
جێگای ئاماژه‌یه، زیاتر له 3 هه‌زار و 500 هاووڵاتی فه‌له‌ستینی له عێراق ده‌ژین و له به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌یان خێزانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆكاری جیاواز له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، وێڕای هه‌وڵه زۆره‌كان، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی عێراق مافی هاووڵاتیبوونی پێ نه‌داون.
H.B