سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت

سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2021/5/31، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ دابەش دەکرێت. رۆژی سێشەممەش رێکكەوتی 2021/6/1، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و تا كۆتایی هه‌فته‌ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت.