به‌غدا ده‌رگای به‌ رووی به‌رهه‌می ناوخۆیی جوتیارانی هه‌رێم كرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ لەمەودوا رێگاکان کراوەن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.

به‌رهه‌می جوتیاران ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كرێت
به‌رهه‌می جوتیاران ره‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ لەمەودوا رێگاکان کراوەن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.

له‌و باره‌یه‌وه‌، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند،  دوای ئاراسته‌كردنى نوسراوێك له لايەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت، ئەمڕۆ بڕیاردرا بە کردنەوەی بازارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەڕووی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆی.

 لە ئێستادا وەزیری کشتوکاڵی عێراق و شاندێکی یاوەری لە هەولێرن بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان و پەرەپێدانی پەیوندییەکان، ئەمڕۆ ئێوارەش بەئامادەبوونی هەردوو تیمی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی هاوبەش و گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوکۆ و چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەردوو لا.