دوای 30 ساڵ بارێک نەوتی ئێرانی لە کەناراوەکانی ئەمەریکا لەنگەر دەگرێت

ئەمەریکا لە نێو خاکی خۆی دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتی ئێرانی دا دەگرێت

نەوتی ئێران
نەوتی ئێران

K24 - هەولێر

بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا (EIA) بارهەڵگرێکی ئێران کە ملیۆنێک و 33 هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە، لە ئاداری مانگی رابردوو لە کەناراوەکانی ئەمەریکا لەنگەری گرتووە، ئەمەش لە دوای ساڵی 1991ـەوە یەکەم بارە نەوتی ئێرانە، کە لە سنوورەکانی ئەمەریکا ببیندرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەو بارە نەوتەی ئێران لە کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوو لە تۆمارەکانی فەرمانگەی وزەی ئەمەریکا تۆمارکراوە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگی ئیکلیاسدا گرت کە ئاڵای لیبیریای لەسەر دەشەکایەوە و باری نەوتی ئێرانی دەگواستەوە.

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی ئەو بارە ئێرانییە بڵاونەکردووەتەوە. ئەو دەستبەرداگرتنەش هاوتایە لەگەڵ سزاکانی واشنتن بۆ سەر تاران، کە بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێرانیش یەکێکە لە نێو لیستی سزادراوان.

لە ئەیلوولی 2019ـەوە، دوای ئەوەی واشنتن لە سەردەمی کابینەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە ئەو کاتەی رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە، رایگەیاند، سزا بەسەر هەر وڵاتێکدا دەسەپێنن مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات.

ئێران لە مانگی نیسانی رابردووەوە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان دەستی بە گفتوگۆکردووەتەوە، وڵاتان لە چاوەڕوانی تاران واشنتن دان، بۆ ئەوەی رێوشوێن لەبارەی سزاکان و چالاکی پیتاندنی یۆرانیۆم بگرنە بەر، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 و پابەندی بن.

نەوتی ئێران
نەوتی ئێران

 

 

Fly Erbil Advertisment