سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسرە دەكات
بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێكرا

K24 - هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێكرا و هەروەها رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی پارێزگای بەسرە و رەوشی خزمەتگوزاری و گوزەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و، پارێزگاری بەسرە پێزانینی هەبوو بۆ ئەو بووژانەوە و پێشكەوتنەی لە هەرێمی كوردستاندا لە ئارادایە و خوازیاری سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان بوو.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی فەرهەنگی پێكەوەژیان و هەروەها پەیوەندییە مێژووییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و شاری بەسرە و پارێزگاكانی باشووری عێراق كرایەوە.
