ئه‌و جوتیارانه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه گه‌نمیان راده‌ستی سایلۆی هه‌ولێر كردووه
داوا له جوتیاران ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌یان له واده‌ی دیاریكراو سه‌ردانی سایلۆ بكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سایلۆی هه‌ولێر ئاگاداری ئه‌و جووتیارانه ده‌كاته‌وه، كه گه‌نمیان راده‌ستی سایلۆكه‌یان كردووه و داوایان لێ ده‌كات، له واده‌ی دیاریكراو سه‌ردانی سایلۆكه‌یان بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌یان.
به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چه‌كی پاره به‌گوێره‌ی ناوچه‌ی جوگرافیای نیشته‌جێبوونی جووتیاران له به‌رواری جیاوازدا دابه‌ش ده‌كرێن و بۆ جووتیارانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌روارێك دیاری كراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سایلۆی هه‌ولێر:
