پێنج ملیۆن هه‌ژار له‌عێراقدا هه‌ن
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بڵاویكرده‌وه، رێژه‌ى هه‌ژارى له وڵات گه‌یشتووه‌ته %27، بۆ ئه‌مه وه‌زاره‌تى ناوبراو پلانى چاكسازى هه‌یه، دووساڵ ده‌خایه‌نێـت.
K24 – هەولێر:
بانكى نێو ده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، پێنج ملیۆن هه‌ژار له عێراق ژیانیان له مه‌ترسیدایه، كه كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و نه‌وت، وایكردووه رێژه‌ى هه‌ژاران له‌عێراق له به‌رز بوونه‌وه‌دا بێت.
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بڵاویكرده‌وه، رێژه‌ى هه‌ژارى له وڵات گه‌یشتووه‌ته %27، بۆ ئه‌مه وه‌زاره‌تى ناوبراو پلانى چاكسازى هه‌یه، دووساڵ ده‌خایه‌نێـت.
وه‌زاره‌تى پلاندان ده‌رباره‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى له عێراق راشیگه‌یاند، به‌رز بوونه‌وه‌ى به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقى، كاریگه‌رى راسته‌وخۆى كرده سه‌ر زیاد بوونى رێژه‌ى هه‌ژارى، بۆ ئه‌مه حكومه‌تى عێراق له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى چاكسازی و هاوكارى كردنى هه‌ژاران هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخى ئه‌و 5 ملیۆن هه‌ژاره رێكبخاته‌وه كه بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ى بۆ كردوون، تا 2023 ئه‌و پلانه‌ى وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.
پڕۆژه‌كه وه‌زاره‌تى پلاندانان پێكدێت له پشتیوانیكردنى كه‌رتى تایبه‌ت، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ كه‌رته‌كانى په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و پشتگیرى ئافره‌تان.
وه‌زاره‌تى پلاندانان بڵاویشیكرده‌وه، رێژه‌ى هه‌ژارى له عێراق له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ره‌و زیاد بوون چوو، كاتێك له‌هه‌ر هه‌موو شاره‌كانى عێراق له لایه‌ن ژووره‌كانی ئۆپڕاسیۆنه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرابوو، بۆیه رێژه‌كه گه‌یشته%30، پاش سووككردنى رێوشوێنه‌كان به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه، رێژه‌كه بۆ %27دابه‌زى.