ئاسۆ حەوێزی: 110 هەزار ژەمە ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە
175 هەزار کەسی دیکە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤاکسینن
K24 – هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، تائێستا 110 هەزار ژەمە ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە و 175 هەزار کەسی دیکەش چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤاکسینن.
ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە کوردستان24ی راگەیاند "لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی عێراق بەردەوام لە پەیوەندیدان لەسەر دابینکردنی ڤاکسین بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش 110 هەزار ژەم دراوە و زیاتر لە 175 هەزار کەسیش بە شێوەی ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار کردووە، و چاوەڕێی ڤاکسینن".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی "هاووڵاتییان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە وەرگرتنی ڤاکسین، تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی بتوانن رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە".