تا ئێستا دوو ملیار ڤاكسین بۆ جیهان دابینكراوه
به‌پێى زانیارییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، دواى شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى پێدانى ڤاكسین دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دوو ملیار ڤاكسین بۆ جیهان دابینكراوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌پێى زانیارییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، دواى شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى پێدانى ڤاكسین دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دوو ملیار ڤاكسین بۆ جیهان دابینكراوه.
به‌پێى ئامارێك كه ماڵپه‌ڕى بی بی سى بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا دوو ملیار و 109ملیۆن و 696 هه‌زار ڤاكسین، له 215 وڵاتى جیاوازى جیهان بۆ مرۆڤایه‌تى دابینكراوه، چین به پله‌ى یه‌كه‌م دێت كه تا ئێستا 704 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین وه‌رگیراوه، دواى ئه‌و، دانیشتوانى ئه‌مریكا 296 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، پاشان 221 ملیۆن ژه‌میش له هیندستان به‌كار هاتووه.
ئه‌و وڵاتانه‌ش كه پێشه‌نگن له وه‌رگرتنى ڤاكسین له ئاستى جیهاندا، پێكهاتوون له، كه‌نه‌دا به رێژه‌ى%59، به‌ریتانیا %58.3، چیلى %56.6 و ئه‌مریكاش %51.
له یه‌كێتى ئه‌وروپاش تا ئێستا 254.94 ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین وه‌رگیراوه، كه رێژه‌ى %39 له ئاستى جیهان پێكده‌هێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ى، كه تا ئێستا هه‌ڵمه‌تى پێدانى ڤاكسینى تێدا ئه‌نجام نه‌دراوه، پێك دێت له ژماره‌یه‌ك وڵاتى ئه‌فریقیایی (ته‌نزانیا، چاد، بۆڕۆندا) له ئه‌مریكاى باكوریش (هایتى) ڤاكسینى پێنه‌گه‌یشتووه.
ڤاكسین بریتیه له ژه‌مێك چاره‌سه‌رى بریتى له چه‌ند به‌شێكى نازیندووى ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه ناتوانێ نه‌خۆشییه‌كه له جه‌سته‌ى مرۆڤ دروست بكات، ته‌نها راى دێنێ له‌سه‌ر شه‌ڕكردن و دروستكردنى به‌رگریی دژى ڤایرۆسى ناوبراو، یاخود به‌لانى كه‌م جه‌سته‌ى مرۆڤ ڤایرۆسه‌كه بناسێته‌وه.
دواین ئامارى كۆرۆنا له جیهان بریتیه له 3.708.580 كۆى حاڵه‌تى مردن و 172,416,196ملیۆن كه‌سیش تا ئێستا تووشبوونه و 152,108,385 له‌م په‌تایه رزگاریان بووه و چاكبوونه‌ته‌وه.