ئازمان تێكستێكی شیعری حه‌سیب قه‌ره‌داخی به شێوازێكی نوێ كلیپ و بڵاوكرده‌وه
ئازمان، گه‌نجێكی كورده و له دایكبووی 1990ی شاری سلێمانییه و دایك و باوكی له بواری هونه‌ردا كار ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ئازمان، نه‌وه‌ی شاعیری كورد، حه‌سیب قه‌ره‌داخی، كۆپڵهیهك له شیعری "شه‌و و گریان و مه‌رگ"ی باپیری وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نوێ و به ستایلی راپ بڵاوكرده‌وه.
ئازمان، گه‌نجێكی كورده و له دایكبووی 1990ی شاری سلێمانییه و دایك و باوكی له بواری هونه‌ردا كار ده‌كه‌ن.
ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و گه‌نجه، "شارۆ"یه و كوڕی هونه‌رمه‌ندان نیگار قه‌ره‌داخی و شه‌ماڵ عومه‌ره و له كۆڕه‌وی 1991دا خێزانه‌كه‌ی ئاواره بوون و روویان كردووه‌ته ئه‌وروپا.
له ئه‌وروپا، ئازمان (شارۆ)، جێرمان پۆپ ئه‌كادیمی لە بەشی کامێرا، مۆنتاج، کو‌لتوور مەنیجمەنت و پرۆجێکت مەنیجمەنت خوێندووه و ماوەی سێ ساڵە لە کەناڵی تیڤی ئۆکتۆ لە ڤییەنا کار دەکات.
ئه‌و لە تەمەنی هەژدە ساڵیەوە بە زمانی ئەڵمانی خولیای هونەری راپە، بەنازناوی "ئازمان" چەندین بەرهەمی هەیە. تێکستی گۆرانییەکانی گوزارشت لە خەم و خەیاڵی گەنج و کێشەی کۆمەڵایەتی و ژیان لە تاراوگە دەکەن .
ئازمان ئێستا خەریکی ئامادەکردنی سێ گۆرانییە بە شێوازی تایبەتی راپی خۆی، بە کوردی و ئەڵمانی، دووانیان هۆنراوەی حەسیب قەرەداخیی باپیریەتی و یەکێکیشیان هۆنراوەی ئازا حەسیب قەرەداخیی خاڵیەتی.
كلیپه نوێیه‌كه‌ی شارۆ (ئازمان) پێشکەش بە هەموو ئەوانە كراوه، بە هۆی جەنگەوە نیشتمانی خۆیان جێهێشتووە و روویان لە هەندەران کردووە.
ئازمان كه ته‌مه‌نی ته‌نیا شه‌ش مانگ بووه، خێزانه‌كه‌ی له كۆڕه‌ودا روویان له هه‌نده‌ران كردووه، ئه‌و رابردووه بووەتە بەشێک لە ژیانی و ئێستا زۆر بە شانازیەوە کۆپلەیەک لەو هۆنراوەیەی باپیری ( شەو و گریان و مەرگ) کردووه‌تە گۆرانی، كه شاعیری خه‌م، "حه‌سیب قه‌ره‌داخی" تایبەت بۆ کۆڕەوی ملیۆنی كوردیی نووسیوه.
پێشتریش کورتە فیلمێکی بە ناونیشانی "Network failed" بەرهەم هێناوە، لە نواندنی هەردوو ئەکتەری کورد، کاوان عومەر و گۆنا ساڵح.
ئازمان پێی وایه "ئێمەی مرۆڤ هیواخوازی ئاشتی و ئازادیین، کەوایە با پێکەوە بە ئاشتی بژین".
كورته فیلمه‌كه‌ی ئازمان: