توركيا له باره‌ى فيزاوه زانيارى نوێى راگه‌ياند
باڵيۆزى توركيا له عێراق فاروق قه‌يماقچى رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاسانكارى بۆ پێدانى فيزاى توركيا به هاووڵاتيانى عێراق ده‌كات.

K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى توركيا له عێراق فاروق قه‌يماقچى رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاسانكارى بۆ پێدانى فيزاى توركيا به هاووڵاتيانى عێراق ده‌كات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له باڵيۆزخانه‌ى توركيا له به‌غدا ئه‌نجاميدا، قه‌يماقچى گوتى: توركيا چاو به رێوشوێنه‌كانى تايبه‌ت به پێدانى فيزا بۆ هاووڵاتييانى عێراقى ده‌خشێنێته‌وه و ئاسانكارى زۆرتريان بۆ ده‌كات به پێچه‌وانه‌ى ماوه‌ى رابردوو، كه له هۆى رێككاره ئه‌منييه‌كانه‌وه مه‌رج و رێوشوێنه‌كانى پێدانى فيزا توندكرابوو.
گوتيشى: توركيا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه له‌گه‌ڵ عێراق بگاته رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى فيزا هه‌ڵبگيرێت.
روونيشيكرده‌وه، بۆ ئه‌و كه‌سانه به مه‌به‌ستى نه‌خۆشى و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، ياخود بۆ گه‌شت و كار روو له توركيا ده‌كه‌ن ئاسانكارييان بۆ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها بۆ رۆژنامه‌وانانيش ئاسانكارى ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و هاووڵاتييه عێراقييانه‌ى فيزاى شنگنيان هه‌يه، ياخود ئيقامه‌ى ئه‌مريكا و بريتانيايان هه‌يه له رێگه‌ى فيزاى جۆرى ئى، ده‌توانن روو له توركيا بكه‌ن و تێيدا بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چنه توركيا ئه‌گه‌ر داوايه‌كى نه‌خۆشخانه‌كه‌يان هه‌بێت ئه‌وا فيزاى جۆرى سى 1يان پێ ده‌درێت و هه‌مان ئه‌و فيزايه بۆ كاركردنيش به‌كارده‌هێنرێت.
ئاشكراشيكرد، وڵاته‌كه‌ى چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى عێراق ده‌كات بۆ لابردنى يه‌كجاره‌كى فيزا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.