شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركووك ئیداره‌ی رووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه
به‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دادپه‌روه‌رانه له‌كه‌ركووك مه‌حاڵه.. هه‌موو پێكهاته‌كان له‌وه تێگه‌یشتوون كه راكان جبووری كه‌سێكی خراپ و گه‌نده‌ڵه
K24- هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌و پارێزگایه قسه‌ی بۆ كوردستان24 كرد و گوتی: دۆخی كه‌ركووك ئێستا له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منی و ئیدارییه‌وه ناسه‌قامگیره، ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت ده‌ره‌نجامی رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ره و رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و تادێت خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه فه‌رامۆش ده‌كرێن و باجی مانگانه‌ی هاوبه‌شانی خزمه‌تگوزاری وه‌ك كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد ده‌كرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركووك ئیداره‌ی رووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه، سه‌رانه له دوكاندار و كاسبكاران وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌بووبێت، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانیش بۆیان زیاد بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، له ماوه‌ی 14 ساڵی ئیداره‌دانی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن كورده‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆرستیش روویاندابێت، هیچ كات ده‌ستمان بۆ رزق و رۆزی خه‌ڵكه‌كه و داخستنی دوكانه‌كانیان نه‌بردووه. ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی ئه‌منی له‌ناو شاری كه‌ركووك هه‌یه، چه‌ندین جار دوكانی كاسبكاران داخراون، له‌كاتێكدا دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌منی له رێگه‌ی داخستنی دوكانه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و هه‌ڵكوتانه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه ناكرێت، به‌ڵكو به هه‌وڵ و كۆششی هه‌واڵگری و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاووڵاتیان نازانن هاوكاری له‌گه‌ڵ كامه ده‌زگای ئه‌منیدا بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌ی له‌و شاره هه‌یه، خه‌ڵكێكی غه‌ریبه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره نییه.
پرسیار/ ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانی داعش له سنووری ئه‌و پارێزگایه به‌م شێوه‌یه له هه‌ڵكشان بن و دۆخی شاره‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن له‌م شاره ئه‌نجام بدرێت؟
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له كه‌ركووك هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن له‌بار نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بشكرێت له‌م كه‌شوهه‌وایه‌دا پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروست نابێت، ره‌نگه ئه‌و هێزانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پێندراون، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌یه‌ك یان لایه‌نێكی سیاسی به‌كاربهێندرێن، كه ئه‌مڕۆ ده‌یان جۆر هێزی جیاواز له‌ناو شاری كه‌ركووك بوونیان هه‌یه و كه‌س نازانێت خه‌ڵكی كوێن و بۆچی له‌كه‌ركووكن، بوونی ئه‌و هێزانه و ئه‌و پارێزگاره سه‌پێندراوه و ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی له‌و شاره‌دا هه‌یه، هه‌موویان هۆكارن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دادپه‌روه‌رانه له‌و پارێزگایه به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر پێشتر مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بووبێت كه كاندیده‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ته سه‌ر، كه میلیشیاكانیش بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر كاندیدی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، وێڕای ئه‌وه‌ی كه باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبه‌كانی دیكه، كه مۆڵه‌تپێدراون له عێراق، تا ئێستا به‌داگیركراوی ماونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی له به‌غدا به ئاگاداری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، به چڕی باس له‌و دۆسیه كراوه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی پرسی پارێزگار، خزمه‌تگوزارییه‌كان، مه‌ترسییه‌كان و باره‌گاكانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه له كه‌ركووك داگیركراون، تاوتوێ كراون، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌سه‌ر ئه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، كه ئێستا پێكهاته‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه‌ركووك له دۆخێكی خراپدایه و پێویسته چاك بكرێت.
پرسیار/ له‌كاتێكدا له عێراق ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست میلیشیاكانه‌وه‌یه نه‌ك حكومه‌ت، ئایا ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه باسی لێوه ده‌كه‌یت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌بێت یان میلیشیا شیعه‌كان؟
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كانیدا بۆ پرسیاره‌كانی كوردستان24، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه، جیاوازی ئێستا له‌گه‌ڵ رابردوو ئه‌وه‌یه، كه پێشتر ئه‌گه‌ر لایه‌نێك داوایه‌كی پێشكه‌ش كردبا، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ره‌تی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان له‌سه‌ر پرسێك رێك بكه‌ون، هیچ بیانویه‌ك نامێنێته‌وه بۆ ئه‌و هێزه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا سه‌پێندراوه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی به‌غداش ناتوانێت به‌ربه‌ست بخاته به‌رده‌میان، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات به‌ربه‌ستیش بخاته به‌رده‌میان، ئه‌وكات رێكاری مه‌ده‌نی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌گیرێنه به‌ر، چونكه ئێستا هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره له‌و راستییه تێگه‌یشتوون كه راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی ئه‌و شاره كه‌سێكی خراپ و گه‌نده‌ڵه و بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و شاره شایسته نییه، به‌هه‌مان شێوه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش توانایا پاراستنی ئاسایشی ئه‌و شاره‌یان نییه.
پرسیار/ وه‌ك زانراوه سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان پێكهێنراون، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی رێگره، ئایا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه سه‌قامگیر ده‌بن؟
له وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه‌دا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: پێشتریش ئه‌و سه‌نته‌ره بوونی هه‌بوو، تا ساڵی 2014 ئه‌ندامی ئه‌و سه‌نته‌ره بووم، پێكهاته‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره كۆكراوه‌ی ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی له‌خۆ گرتبوو، كاری ئه‌و سه‌نته‌ره كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بدرێنه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تاوه‌كو له‌ڕووی كردارییه‌وه جێبه‌جێی بكه‌ن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و ئێستا كه ژووره‌كه چووه‌ته ناو پارێزگای كه‌ركووك و نوێنه‌ری پیشمه‌رگه‌ش ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌و بڕیاره‌ی له‌و ژووره‌دا ده‌درێت، به‌ڵام واقعه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت، كه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه و هێزێكی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت، چونكه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه پێشمه‌رگه شاره‌زاییه‌كی زیاتری له‌و ناوچه‌یه هه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه، تا پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه و هێزێكی هاوبه‌ش پێكنه‌هێنێت بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچه‌یه، ناتوانین زه‌مانه‌تی ئاسایش بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
H.B