بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول له وێمبڵێ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
یانه‌كانی بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایانگه‌یاند له مانگی ئابی داهاتوو یارییه‌كی دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له رۆژی 6ـی مانگی ئابی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی وێمبڵێ به‌ناوبانگ له له‌نده‌نی پایته‌ختی ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه‌شی له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی جامی نێوده‌وڵه‌تی هاوینه‌ی پاڵه‌وانه‌كانه، كه هه‌ریه‌كێك له‌و یانانه چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی ببێته‌وه ئه‌وا لیڤه‌رپوول رووبه‌ڕووی چێڵسی یان میلان ده‌بێته‌وه.