كتێبی "رۆژنامه‌ی كوردستان و هه‌لومه‌رجی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی" چاپ و بڵاوكرایه‌وه
هەموو بابەتەکانی ناوەوەی تازەن، پڕن لە زانیاری نوێ وەک: بۆچی رۆژنامەی "کوردستان" زووتر دەرنەچوو، بۆچی درەنگتر دەرنەچوو، بۆچی لە قاهیرە دەرچوو، بۆچی لە ئەوروپا دەرچوو، ئامانج لە دەرکردنی ئەم رۆژنامەیە چ بوو...هتد"
K24 – هه‌ولێر:
كتێبی "رۆژنامه‌ی كوردستان و هه‌لومه‌رجی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی" له نووسینی "د. مه‌غدید سه‌پان" له توێی 584 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
نووسه‌ر له باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت: "بۆ جاری یەکەم لە مێژووی رۆژنامەگەری کوردی، توێژینەوەیەکی لەو جۆرە لەسەر یەکەم رۆژنامەی کوردی "کوردستان" دەنووسرێ. هەموو بابەتەکانی ناوەوەی تازەن، پڕن لە زانیاری نوێ وەک: بۆچی رۆژنامەی "کوردستان" زووتر دەرنەچوو، بۆچی درەنگتر دەرنەچوو، بۆچی لە قاهیرە دەرچوو، بۆچی لە ئەوروپا دەرچوو، ئامانج لە دەرکردنی ئەم رۆژنامەیە چ بوو...هتد".
د. مه‌غدید سه‌پان له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زیاتر له باره‌ی كتێبه‌كه‌وه نووسیویه‌تی: له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ 30 ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان به 50 هه‌زار وشه كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بۆ نووسینی كتێبه‌كه‌ی سەردانی ئەرشیڤی عوسمانی لە ئیستانبۆڵ، کتێبخانە و ئەرشیڤەکانی قاهیرە و کتێبخانەی پادشایی سوید کراوە. زیاد لە دوو ساڵ خەریکی نووسینی ئەم پڕۆژەیە بووم.
جگه له پێشه‌كییه‌كی ورد بۆ كتێبه‌كه، نووسه‌ر، ناواخنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی به‌سه‌ر چوار به‌شدا دابه‌ش كردووه.
له به‌شی یه‌كه‌مدا، بابه‌ته‌كانی (هه‌لومه‌رجی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له پێش و دوای ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه، كورته‌یه‌ك له مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی بنه‌ماڵه‌ی میر به‌درخان و هۆكانی له‌ناوبردنی ئیماره‌تی بۆتان و خه‌بات و تێكۆشانی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان له خزمه‌تكردنی پرسی كورد و فه‌رهه‌نگی كوردی) خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌شی دووه‌م، ته‌رخانكراوه بۆ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری و مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری جیهان و سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، هه‌روه‌ها باس له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری میسر، ئێران، ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه. دواتر پوخته‌یه‌ك له باره‌ی مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی میسر و كورد و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ستوخه‌ت و پیته‌كانی ئه‌لیف و بێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه. پاشان نووسه‌ر باسی له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان كردووه و له باره‌ی دیزاینی رۆنامهكهوه ورده‌كاری زیاتری خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌شی سێیه‌می ئه‌و كتێبه نوێیه‌ی د. مه‌غدید سه‌پان تایبه‌ت كراوه بۆ پرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی 30 ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان و ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی په‌یام و ژانره میدیاییه‌كانی ناو رۆژنامه‌كه‌ی خستوونه‌ته‌ڕوو.
له به‌شی چواره‌مدا، نووسه‌ر، كۆی گشتیی به‌ڵگه و نامه‌كانی ئه‌رشیڤی عوسمانی، كۆپی هه‌ندێك نموونه‌ی رۆژنامه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌وروپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی خستووه‌ته‌ڕوو. جیا له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به سه‌ردانه‌كانی نووسه‌ر بۆ ئهرشیڤخانهكانی خستووه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها لیستی سه‌رچاوه‌كانی نووسینه‌كه خراونه‌ته‌ڕوو، كه نووسه‌ر دەیان کتێب بە زمانەکانی: کوردی، عەرەبی، سویدی، رووسی، ئینگلیزی وه‌ك سه‌رچاوه، له پاڵ به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كاندا به‌كارهێناوه و سوودی لێ وه‌رگرتوون.
له پوخته‌ی كتێبه‌كه‌شیدا، د. مه‌غدید سه‌پان نووسیویه‌تی: رۆژنامه‌ی كوردستان ته‌نیا رۆژنامه‌یه‌كی چوار لاپه‌ڕه‌ی گچكه‌ی ره‌ش و سپی و كۆن و بۆر نییه. یه‌كجار بیخوێنیته‌وه و بۆ ناو ته‌نه‌كه‌ی زبڵ فڕه‌ی بده‌یت، به‌ڵكو رۆژنامه‌یه‌كی زۆر سه‌نگین و به ناوهڕۆك و ده‌وڵه‌مه‌نده. به زمانێ:ی شیرن و روون، ئێش و ئازاری گه‌لێكی دێرینی له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده، له جوان جوانتر بۆ تۆمار كردووین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رۆژنامه‌ی كوردستان، ده‌ستپێكێكی زۆر جوان و گه‌شی نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه. بناغه و سه‌ره‌تایه‌كی پته‌وه، مه‌دره‌سه‌یه‌كی تێره. تا ئه‌مڕۆش له دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن و مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌نده وانستییهكانی كوردستان به ئاسانی ده‌توانرێت سوود له ئه‌زموونی وه‌ربگیرێت.
د. مه‌غدید سه‌پان، پسپۆڕی بواری میدیا و مامۆستا له به‌شی راگه‌یاندنی كۆلیجی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆی به‌رهه‌مه‌كه‌وه له دوا لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "جاری یه‌كه‌مه له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كتێبێك، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌و جۆره مه‌زن و تێر له په‌نجه‌ره و روانگه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی ده‌نووسرێت، هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ ناوه‌ڕۆكی هه‌ر 30 ژماره ده‌كرێت و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی تێدا بێت، بۆ زۆر له زانا و میدیاكاران تا ئێستا بێ وه‌ڵام بوون".