قوتابيانى حه‌سه‌كه دژى بڕيارێكى په‌روه‌رده‌ى سووريا خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا
قوتابيانى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌يى حه‌سه‌كه، چوونه شارى قاميشلۆى رۆژئاواى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى خۆپيشاندانێكه‌وه داوايه‌ك بگه‌يه‌ننه په‌روه‌رده و تێيدا داوايانكرد، شوێنى تاقيكردنه‌وه‌كانى به‌كالۆريا بگوازرێنه‌وه بۆ شارى حه‌سه‌كه.
K24 – هه‌ولێر:

خۆپيشاندانه‌كه له به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى شاره‌كه ئه‌نجامدرا، كه له ده‌ستى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د دايه.
هه‌شت هه‌زار قوتابى به‌شدارى له تاقيكردنه‌وه‌ى به‌كالۆريا ده‌كه‌ن و ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر شوێنى تاقيكردنه‌وه‌كان نه‌گوازرێنه‌وه بۆ حه‌سه‌كه رۆژانه بۆيان ئه‌سته‌مه هاتوچۆ بكه‌ن.