ساڵح موسليم بۆ كوردستان24: رزگاركردنى رهققه بۆ ئاساييشى گهلى كورد گرنگه
چونكە داعش لە شاری رەققەوە ھێرش دەكاتە سەر ھێزە كوردییەكان و تا ئەوێ رزگارنەكرێتەوە مەترسییەكانی داعش ھەر بەردەوام دەبن
K24 – ههولێر:
ھاوسەرۆكی پارتى يهكێتى ديموكراتى كورديى، ساڵح موسلیم، لە لێداوانێكی تایبەتیدا بە كوردستان24 دەربارهی گرنگی رزگاركردنی شاری رەققە راگەیاند: بۆ پاراستنی ئاسایشی گەلی كورد، رزگاركردنى رهققه گرنگە، چونكە داعش لە شاری رەققەوە ھێرش دەكاتە سەر ھێزە كوردییەكان و تا ئەوێ رزگارنەكرێتەوە مەترسییەكانی داعش ھەر بەردەوام دەبن، لەبەر ئەوەی پێویستە، ئێمە یان دۆستەكانمان لە شاری رەققە بین.