بایدن و جۆنسن چیان له‌ژێر سه‌ردایه بۆ جیهانی نوێ
جۆ بایدن یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بۆرس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بووه سه‌ره‌تای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌یه‌ك كه 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ دۆخێكی سه‌ختی جه‌نگی دووه‌می جیهانی نووسراوه.
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆ بایدن یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بۆرس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بووه سه‌ره‌تای نوێكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌یه‌ك كه 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ دۆخێكی سه‌ختی جه‌نگی دووه‌می جیهانی نووسراوه.
نوسینه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ئه‌تڵه‌سی نوێ له‌لایه‌ن بایدن و جۆنسن ئیمزای له‌سه‌ركرا، ده‌بێته ده‌ستپێكی خاڵێكی نوێ كه جیهان ده‌باته قۆناغێكی نوێی دوای سه‌رده‌می كۆرۆنا.
بایدن له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپا كه به‌شداری لوتكه‌ی 7 و په‌یمانی ناتۆ ده‌كات. چاوی به زۆر سه‌ركرده ده‌كه‌وێت، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (زه دیترۆیت) به ناونیشانێكی گه‌وره نوسیویه‌تی: "هیچ چاوپێكه‌وتنێك وه‌ك بینینی پیاوه ئینگلیزه‌كه نییه" كه مه‌به‌ست لێی بۆرس جۆنسن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كان، دوێنێ (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) چاوی به جۆنسن كه‌وت، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆشكی سپی كه به abc نیوز- ی راگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت كه كردنه‌وه‌ی هاتووچۆی ئاسمانی نێوان به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكاته‌وه و ئه‌و كۆت و به‌ندانه لابه‌رن له‌سه‌ر هاتووچۆ كه به‌هۆی كۆرۆناوه روویاندا له رابردوودا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه بانگهێشت و پێشوازی یه‌كتریان گۆڕییه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بابه‌تی هیچ بابه‌تێكی ئه‌وتۆیان بۆ رۆژنامه‌نووسان رووننهكردهوه تا له ناكاو نووسینه‌وه‌ی (په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی نوێ)یان راگه‌یاند.
بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند:"زۆر جار سه‌ردانی به‌ریتانیام كردووه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاومه وه‌ك سه‌رۆك. خۆشحاڵم". به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: "خۆشحاڵم كه چاوم به خێزانی جۆنسن كه‌وت. "
به‌گاڵته ئامێزه‌وه وتی: "جۆنسن ژنی هێناوه!".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جیل بایدن خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا و كاری جۆنسن خێزانی بۆرس جۆنسن له كه‌نداوی سانت ئیفیز له كۆرنوال چاویان به‌یه‌ككه‌وت.
له درێژه‌ی قسهكاتیدا باید به رۆژنامه‌نووسانی وت: "ئه‌وپه‌ڕی جوانی و خۆشییه له‌به‌ریتانیام، حه‌ز ناكه‌م بگه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌م له ئه‌مه‌ریكا".
هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌وروپا دژی دوژمنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا چاویان به په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی 1941دا خشانده‌وه و په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی نوێ (Atlantic Charter) یان ئیمزاكردهوه.
رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێكڕا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی دوای 80 ساڵ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه گۆڕاوانه‌یه كه رووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
هه‌ردوو نووسه‌ری به‌توانای زه نیویۆرك تایمز (د‌یڤید سانجه‌ر و مایكل شیر) له راپۆرتێكدا له ژێر ناوی (دوای 80 ساڵ، بایدن و جۆنسن لهپهیمانێكی نوێی ئه‌تڵه‌سی-دان، بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ)، نووسیویانه: "بایدن و جۆنسن ده‌یانه‌وێت پێناسه‌ی هاوپه‌یمانێتی خۆرئاوا سه‌رله‌نوێ بكه‌نه‌وه و سه‌رله‌نوێ ئه‌و دیموكراتییه‌ی جیهان داڕێژنه‌وه كه له‌لایه‌ن دوو لایه‌نی ئۆتۆكراتی روسیا و چین دابه‌شكراو و رمێنراوه".
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌یاندا ده‌ڵێن: "هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه ده‌یانه‌وێت له‌ماوه‌ی سهرۆكایهتیاندا به‌رده‌وام بن له‌و چالێنجانه‌ی كه رووبه‌ڕووی جیهان بۆته‌وه و به‌رده‌وامه، وێڕای ئه‌وه‌ی بایدن هۆشداری دا به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌رباره‌ی ئه‌و توندوتیژییه تائیفییانه‌ی له ئیرله‌ندای باكوور روویانداوه".
له نێو په‌یماننامه نوێیه‌كه‌دا كه له 604 وشه پێكهاتووه، هه‌وڵیانداوه روانینێكی فراوانی خۆیان پیشانبده‌ن ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌كان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا و سنووردانان بۆ په‌تای كۆڤید-19.
په‌یماننامه‌ی ئه‌تڵه‌سی كه له مانگی (ئاب/ئۆگستی 1941) له نێوان فرانكلین دی رۆزڤیلت -32 یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وینستن چه‌رچڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئیمزا كرا كه ئامانجی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی بوو بۆ جیهان له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
په‌یماننامه‌كه كه‌متر له 4 مانگ دوای هێرشی سه‌ر دوورگه‌ی بیرل هاربه‌ر كه لایه‌ن ژاپۆن-ه‌وه كرایه سه‌ر كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاته‌كه‌ی په‌لكێشی جه‌نگه‌كه كرد.
له‌و كاته‌دا په‌یماننامه‌كه دژی سیاسه‌تی نازی و هاوپه‌یمانه‌كانی بوو، به‌ڵام هاوپه‌یمانێتی نوێ-ی ئه‌تڵه‌سی كه له كۆرنوال ئیمزا كرا به ئاشكرا دژی چین و روسیایه. بۆیه به‌پێی راپۆرتێكی ئێن پی ئار، جۆنسن وتی: "ئه‌مه سه‌ره‌تای نوێبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی خۆرئاوا و ناتۆیه".
له كاره پێشینه‌ییه‌كانی په‌یماننامه نوێیه‌كه‌ی نێوان بایدن و جۆنسن-دا ئه‌و به‌هاو ئاڵێنگاریانه دیاریكراوه كه ده‌بنه هۆی به‌رگریكردن له دیموكراتی و سه‌رله‌نوێ گێڕانه‌وه‌ی پایه‌ندبوون له‌سه‌ر گرنگی ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ و بنیاتنانه‌وه‌ی سیسمی بازرگانی له‌جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و یه‌كسان. هه‌روه‌ها رێكه‌وتنه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له بنبڕكردنی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌شوهه‌واو بازرگانیكردنی جۆرایه‌تی بایۆلۆژی (Biodiversity).
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی كه به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووه له‌ئاكامی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بووه‌ته گۆڕان له هێزی ناتۆدا.
سی ئێن ئێن پێیوایه كه هه‌میشه دینامیكی كه‌سێتی نێوان سه‌ركرده‌ی ئه‌م دوو وڵاته رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه له ناتۆدا.
رۆزڤیلت و چه‌رچڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نزیكبوون له‌یه‌كتره‌وه، هه‌روه‌ها تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا و یبل كلنتۆن (42مین) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مانشێوه، دواتریش بلێر و جۆرج ده‌بلیو بوش (43مین) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی جه‌نگی عیراق-دا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه جۆنسن یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ- 45مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دڵه‌وه پشتگیری ده‌كرد و پشتیوانی به‌رده‌وامی كرد بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2020 یشدا بایدن به بۆرس جۆنسن-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای وت:"جۆنسن كۆپییه‌كی جه‌سته‌یی و عاتیفی تره‌مپ-ه".
له‌كاتێكدا كه په‌یمانی نوێ-ی ئه‌تڵه‌سی ئیمزا كراوه له‌نێوان بایدن و جۆنسن، به‌ڵام تا ئێستا بایدن سڵهمینهوهیهكی زۆری هه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه كاتی خۆی پاڵنه‌رێكی باش بوو بۆ جۆنسن كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ خۆی پێوه نمایش بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن پێشبینی ده‌كرێت كه بایدن فشار بخاته سه‌ر جۆنسن ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا و به‌دیاریكراویش چۆنێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێكه‌وتنی هه‌ینی مه‌زن له ئیرله‌ندای باكوور.