بەهۆی تۆپباران 18 هاووڵاتی لە عەفرین شەهیدبوون

35 کەسی دیکەش برینداربوون

K24 – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ شاری عەفرین تۆپباران کرا و چەند تۆپێک بەر نەخۆشخانە و قوتابخانە و ماڵی هاووڵاتییان کەوتن، بەوهۆیەوە 18 هاووڵاتی سڤیل شەهیدبوون و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عەفرین بە کوردستان24ی راگەیاند: "چوار تۆپ بەر ناوەندی شاری عەفرین کەوتن، تۆپێک بەر نەخۆشخانەی گشتی شارەکە کەوتووە، یەکێک لە شەهیدەکان دکتۆرێکە تۆپێک بەر ماڵەکەی کەوتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "تائێستا هیچ هێزێک بە فەرمی بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تۆپبارانە رانەگەیاندووە، بەڵام دەگوترێت لەلایەن (هێزی رزگارکردنی عەفرین)ی سەر بە پەیەدە کراوە".

فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رەتیکردەوە کە هێزەکانی ئەوان عەفرین-یان تۆپباران کردبێت و رایگەیاند "ئەو تۆپبارانە هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئێمەوە نییە".

تۆپبارانی عەفرین
تۆپبارانی عەفرین
تۆپبارانی عەفرین
تۆپبارانی عەفرین
تۆپبارانی عەفرین
تۆپبارانی عەفرین
تۆپبارانی عەفرین
تۆپبارانی عەفرین