نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجوێن کرایەوە

دوو نەخۆشخانە لە پێنجوێن لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراون

کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجوێن - فۆتۆ: ئەڤین عەتا
کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجوێن - فۆتۆ: ئەڤین عەتا

K24 – پێنجوێن

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکومەت، نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجووین کرایەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە پێنجوین رایگەیاند، نەخۆشخانەکە لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە و لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستییەوە کرایەوە.

پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند، جگە لەو نەخۆشخانەیە، پێشووتر نەخۆشخانەیەکی دیکەش هەر لەسەر ئەرکی خێرخوازان لە قەزای پێنجوێن کراوەتەوە.

 بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان نەخۆشخانەکە بە بڕی زیاتر لە 2 ملیار دینار دروستکراوە.

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی پێنجوێنیش بە کوردستان24ی راگەیاندووە، کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە لۆدی سەر نەخۆشخانەی گشتی پێنجوین کەم دەکاتەوە و هاووڵاتیان باشتر دەتوانن سوود لە خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرن.

کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجوێن
کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجوێن
کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجوێن
کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پێنجوێن