په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ستۆكهۆڵم: به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ناووكى له جیهاندا كه‌میكردووه
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه خاوه‌نى چه‌كى ناووكین، تا ئێستا 72ملیار دۆلاریان خه‌رجكردووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ستۆكهۆڵم، بڵاویكرده‌وه، تا كۆتاییه‌كانى 2020، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ناووكى له جیهاندا كه‌میكردووه، به پێچه‌وانه‌ى لێدوانى ئه‌و وڵاتانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆگاكانیان پڕن له چه‌كى ناووكى.
په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ستۆكهۆڵم، (ئۆفیسی سه‌ره‌كی له ستۆكهۆڵمى پایته‌ختى سویده)، پهیمانگهیهكى تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان و چاودێریكردن و نه‌هێشتنى چه‌ك له جیهان، رایگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، هه‌ر یه‌ك له رووسیا، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، چین، هیندستان، ئیسرائیل و كۆریاى باكوور، ژماره‌ى پارچه‌كانى چه‌كى "ناووكى" خۆیانیان ئاشكرا كردووه، گه‌یشتووه‌ته "13080" پارچه چه‌كى ناووكى، راشیگه‌یاند، ئه‌و ژماره‌یه ته‌نها پارچه جه‌نگییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ى، كه تێكه‌ڵى مووشه‌ك كراوه، له 105 بنكه‌ى دروستكردنى چه‌كى ناووكى، 3825 پارچه‌ی ناووكی زیادى كردووه، له‌نێویاندا 2000ى له حاڵى ئامادههباشیدان و به‌خێرایی چه‌ند خوله‌كێك ده‌توانرێت ئاراسته بكرێت.
به پێى ئامارێكى په‌یمانگه‌ى ناوبراو، ژماره‌ى چه‌كى ناووكى له جیهان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه، بۆ نموونه له ساڵى 1986، "70" هه‌زار سهرمووشهكى (كڵاوه‌ی) ناووكى له جیهاندا هه‌بوو، تاوه‌كو ساڵى 2010 بۆ 22600 هه‌زار كه‌میكرد.
له‌مباره‌یه‌وه هانز كریستن، له په‌یمانگه‌ى ناوبراو گوتى: كه‌مبوونه‌وه‌ى كۆگاكانى دروستكردنى چه‌كى ناووكى، له كۆتاییه‌كانى 2020 به ئاستێكى به‌رچاو، لامان ئێجگار گرنگه.
كریستن گوتیشى: ده‌بێت رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، پرسی كه‌مبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناووكى له جیهان له‌به‌رچاو بگرن، كه به رێژه‌ى %90ى چه‌كى جیهان لاى ئه‌وانه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وڵات ده‌ستبكه‌ن به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سهرمووشهكه ناووكییهكانیان، ژماره‌ى بنكه‌كانیان ده‌گاته 50 دانه.
ئیداره‌ى جۆ بایدن، په‌یماننامه‌ى "نیو ستارت"ى نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن، بۆ ماوه‌ى 5 ساڵی دیكه درێژ كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستى مانه‌وه‌ى ئه‌و كۆگایانه و دروستكردنى چه‌كى "ناووكى".
به پێى بۆچوونه‌كانى په‌یمانگه‌ى ستۆكهۆڵم، درێژكردنه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى "نیوستارت" ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش و سه‌قامگیری جیهانه، ئاماژه‌یه‌كیشه، كه ئیداره‌ى جۆ بایدن هه‌وڵده‌دات ته‌واوى سیستمى ناووكى ئه‌مریكا نوێبكاته‌وه.
له راپۆرتێكى رێكخراوى" هه‌ڵمه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بۆ قه‌ڵاچۆكردنى چه‌كى ناووكى" هاتووه، ئه‌و وڵاتانه‌ى كه خاوه‌نى چه‌كى ناووكین، تا ئێستا 72 ملیار دۆلاریان خه‌رجكردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، چین 320، فه‌ره‌نسا 290، به‌ریتانیا 225، پاكستان 165، هیندستان 156، ئیسرائیل 90، سهرمووشهكى ناووكیان هه‌یه.
سه‌رچاوه:AFP
ك.ب