خشتهی نوێی پرێمهرلیگ گواردیۆلای شۆك كردووه
بە فەرمی وادەی گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ راگەیەنرا و مانچێستەر سیتی رووبەڕووی تۆتێنهام دەبێتەوە و لیڤەرپولیش بەرامبەر نۆرویچ سیتی یاریی دەکات.
ئەنجوومەنی پرێمەرلیگ بە فەرمی رایگەیاند وەرزی نوێی خولەکە لە 14 مانگی هەشتی داهاتوو دەستپێدەکات و دوا گەڕی پرێمەرلیگیش لە 22ـي مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
لە گەڕی یەکەمدا چەند یارییەکی ئاگرین دەکرێن و مانچێستە سیتی پاڵەوان و هەڵگری ناسناوەکە رووبەڕووی تۆتێنهام دەبێتەوە و دەست بە هەڵمەتی پارێزگاریکردن لە ناسناوەکە دەکات.
بهڵام مان سیتی سهرهتایهكی ئاگرین چاوەڕێیەتی و لە حەوت گەڕی یەکەمدا رووبەڕووی تۆتێنهام، ئارسێنال، لیستە سیتی، چێڵسی و لیڤەرپوول دەبێتەوە، لەلایەن خۆیەوە لیڤەرپوول رووبەڕووی نۆرویچ سیتی دەبێتەوە و چێڵسیش بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس یاریی دەکات، لەلایەن خۆیەوە مانچێستەر یونایتدی دووەمی وەرزی رابردوو بهرامبهر لیدز یونایتد یاری دهكات.
لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ یانەی برێنتفۆرد بەشداری دەکات کە ئەم یانەیە یەکەمجارە لەوەتەی ساڵی 1947 دەچێتە نێوە رکابەرییەکانی ئەم خولە و هەریەکە لە یانەکانی فولهام و وێست برۆمیچ و شیفیڵد یونایتدیش بۆ چامپیۆنشیپ دابەزین.