به فه‌رمی باشترینه‌كانی خولی نایابی كوردستان دیاریكران
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە مانگی ئاداری ڕابردوو هەڵسا بەدروستکرنی لیژنەیەک بۆ ئەوەی باشترینەکانی مانگ لە خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ دەستنیشان بکات، بە پێی هەمان میکانیزم باشترینەکانی ساڵ بۆ وەرزی 2020 _ 2021 هەڵبژێردران.
بۆ دیاریکردنی باشترینەکان هەریەک لە (15 ڕاهێنەر و 15 کاپتنی یانە پلەنایابەکان و 24 دەنگ لە و دەزگا و ڕۆژنامەنوسانەی بەردەوام ڕووماڵی خولی نایابی کوردستان دەکەن بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كرد) کۆی گشتی بۆ هه‌ر مانگێك ده‌بێته 54 دەنگ.
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كان بۆ باشترینەکانی وەرزی 2020 ـ 2021:
1ـ باشترین ڕاهێنەری وەرز: مه‌حموود مه‌جید لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی (36 ) دەنگ.
2ـ باشترین یاریزانی وەرز: سه‌فین مه‌سنوور لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی (39) دەنگ.
3ـ باشترین گۆڵپارێزی وەرز: بارزان یووسف لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی (27) دەنگ.
باشترین یانه‌ی نموونه‌یی ده‌ستنیشانكرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بۆ ئەم وەرزە تیپی نموونەیی لە خولەکە هەڵبژارد كه تێیدا یانەی (پێشمەرگەی هەولێر) خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.
(بەهاددین بەکر)ـی هێرشبەری یانەی سیروانی نوێ بە تۆمارکرنی 16 گۆڵ بەفەرمی خەڵاتی گۆڵکاری خولی نایابی کوردستانی بۆ وەرزی 2020 ـ 2021 بەدەستهێنا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری داوه هه‌فته‌ی داهاتوو له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر براوه و باشترینه‌كانی وه‌رزی خولی نایابی كوردستان دابه‌ش بكات.