نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ره‌ئیسی جه‌ختیان له به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و تاران كرده‌وه
په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و دراوسێيهتی باش، زياتر به‌ره‌وپێش بچن
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، هیوای خواست له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تی رهئيسيدا، په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و دراوسێيهتی باش، زياتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
سایتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كه له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ره‌ئيسى كرد، كه له‌لايه‌ن گه‌لانى ئێرانه‌وه به سه‌رۆك كۆمارى نوێی وڵات هه‌ڵبژێردراوه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
به گوێره‌ی زانیاری سایته‌كه، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنهوهى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له رۆژه سه‌خته‌كاندا، هيواى خواست له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى رهئيسيدا، په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تى باش، زياتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌كراوه، ئيبراهيم ره‌ئيسى، خۆشحاڵى و سوپاسى خۆيانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.