ئاسایشی سلێمانی: چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین
7 كارمه‌ندی ئه‌منی بریندار بوون، كه شه‌شیان كارمه‌ندی ئاسایشن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی رووداوی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 7 كارمه‌ندی ئه‌منی بریندار بوون، كه شه‌شیان كارمه‌ندی ئاسایشن و رێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021)، ده‌ریكردووه، ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندووه، "ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئەرکێکی رەسمیدا بوون، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار".
له باره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه‌وه، ئاسایش روونیكردووه‌ته‌وه، "شۆفێرێک پابەند نابێت بە رێکار و رێنماییە ياساييه‌كان و پاش گرفت درووستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی، کە لە ئەرکدا بوون و بە تەقەکردن رووبەڕووی ھێزە ھاوبەشەکە بوونەوە و سەرئەنجام شه‌ش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمه‌ندێکی هێزه‌كانى فرياكه‌وتنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانى برينداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران".
هه‌روه‌ها هاتووه: "رێوشوێنە یاساییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین".