به فه‌رمی چاره‌نووسی عوسمان دێمبلی كه‌وته مه‌ترسی

یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه عوسمان دێمبلی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و ماوه‌یه‌ك له یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له دوایین پشكنینه‌كان كه له كه‌ته‌لۆنیا بۆی كراوه ده‌ركه‌وتووه كه عوسمان دێمبلی له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی تووشی پێكان هاتووه و ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، عوسمان دێمبلی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی له وڵاتی فنله‌ندا ده‌كات و لانیكه‌م پێویستی به 4 مانگه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی چاك بێته‌وه.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 135 ملیۆن یۆرۆ رویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ته‌نیا به‌شداریی 188 یاری كردووه و 86 یاری به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاوه، ته‌نانه‌ت له وه‌رزی 2020 ـ 2021 به‌هۆی پێكانه‌وه 100 رۆژ له یاریكردن دووركه‌وته‌وه.