"ریال مه‌درید له جیاتی مباپێ و هالاند میراتگری زڵ‌اتان ده‌گوازێـته‌وه"
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی گرانی نرخی مباپێ و هالاند ده‌كشێته‌وه و پلانی دووه‌می جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالێكسانده‌ر ئیسحاقی سوێدی ده‌خاته گه‌ڕ كه به میراتگری زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ناسراوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید ناتوانێت له‌م دۆخه قورسه‌ی دارایی به گرێبه‌ستی گرانبه‌ها كلیان مباپێ یان ئێرلینگ هالاند بگوازێته‌وه، له جیاتی ئه‌م دوو یاریزانه هێرشبه‌ره سویدییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال سوسیدادی كردووه‌ته ئامانج كه ئێستا له یۆرۆی 2020 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یاری ده‌كات و چاوی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپای له‌سه‌ره.
ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالێكسانده‌ر ئیسحاق ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێت به 70 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئێستا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه له گفتووگۆدایه و جۆرێك له رێكه‌وتن و رازیبوون له نێوانیاندا دروست بووه.
ئالێكسانده‌ر ئیسحاقی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی ئه‌ریتریایه، به‌ڵام له شاری سۆلنای سوید له دایكبووه، له هاوینی 2015 له یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند به به‌های 15 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال سوسیداد، له وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له كۆی 44 یاری، 17 گۆڵ و 2 ئاسیستی كرد.