ته‌رمی كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ده‌ستبه‌ستراوی دۆزرایه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی "جوانڕۆ كه‌ریم قادر"ی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له نێوان كه‌سنه‌زان و دێگه‌ڵه، له گوندی په‌لكه‌ڕه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی "جوانڕۆ كه‌ریم قادر"ی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له نێوان كه‌سنه‌زان و دێگه‌ڵه، له گوندی په‌لكه‌ڕه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2021 هەواڵی گیانلەدەستدانی (ن.ض.د8 جوانڕۆ کەریم قادر ) کارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدوا داچوونی بەرپرسی یەکه سەربازیەکەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیک گوندی (پەلکەڕەش)کە دەکەوێتە نیوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە".
وه‌زاره‌ت روونیكردووه‌ته‌وه، كه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین".