"وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم لێدوانی له باره‌ی لێبڕینی مووچه نه‌داوه"
سكرتێرى رۆژنامه‌وانى، وه‌زیرى پلاندانانى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ره‌تیكرده‌وه، وه‌زیری پلاندانان دارا ره‌شید، لێدوانی له باره‌ی رێژه و بڕی لێبڕینی مووچه دابێت.
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى رۆژنامه‌وانى، وه‌زیرى پلاندانانى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ره‌تیكرده‌وه، وه‌زیری پلاندانان دارا ره‌شید، لێدوانی له باره‌ی رێژه و بڕی لێبڕینی مووچه دابێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
دوابەدواى بڵاوبوونەوەى هەواڵێک لەچەند کەناڵێکی راگەیاندن کەگوایە دکتۆر دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاندبێت کە "مووچە بەلێبڕینی رێژەى 21% دابەش دەکرێت"، لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین كە وەزیری پلان دانان بەهیچ شێوەیەک لێدوانی لەو جۆرەى نەداوە و ئەو هەواڵەش کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە.
سكرتێرى رۆژنامه‌وانى
وه‌زیرى پلاندانانى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان