مێسی لە یاری ماڵئاواییش ریکۆرد تۆمار دەکات

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

ماڵئاواییکردنی لیونێل مێسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە شەوێکی مێژوویی کە کاریگەرییەکەی تەنها لە ناو هاندەرانی ئامادەبووی یاریگای مۆنۆمێنتاڵ نەبوو، بەڵکو لە سەراسەری جیهان کاریگەری خۆی هەبوو و ملیارها کەس بینەری ئەو یارییە بوون.

ماڵپەڕی "nktv.in" بڵاویکردەوە ژمارەی بینەرانی پەخشی ڕاستەوخۆی ئەم یارییە لە خولەکی سەرەتا گەیشتووەتە نزیکەی 3.1 ملیار بینەر، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت یاری ماڵئاوایی مێسی بینەرەکانی لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026 لە نێوان ئەرجەنتین و فەڕەنسا زیاتر بووە، چونکە بینەری ئەو یارییە گەیشتە 3 ملیار کەس.

بەرەبەیانی چوارشەممەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2026 بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و لیۆنێل مێسی شەوێکی لەبیرنەکراو بوو، خاوەنی 8 خەڵاتی باڵۆن دۆر لە شاری بۆینس ئایرس و لە یاریگای مۆنۆمینتال بە ئامادەبوونی 85 هەزار هاندەر، بە یەکجاری وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا.