ئەمەریکا ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی دادەخات
"زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە و خەڵک بەلاڕێدا دەبەن"
K24 - هەولێر
بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و بەلاڕێدا بردنی خەڵک، ئەمەریکا چەندین وێبسایتی ئێرانی و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق و یەمەن و بەحرەین دادەخات.
وەزارەتی دادی ئەمەریکا رایگەیاند، چەندین وێبسایتی ئێران و میلیشیاکانی سەربەو وڵاتە لە یەمەن و بەحرەین دادەخەن. لەوانە: پرێس تیڤی ئێرانی، ئەلمەسیرەی سەربە حوسیەکانی یەمەن، ئەلعالەمی عەرەبی سەربە ئێران و لوالوەی بەحرەینی کە ئۆفیسی لە بەریتانیایە.
ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووش داواکاری گشتی ئەمەریکا چەند کەناڵ و وێبسایتێکی ئێرانی داخست، وەک ئاماژەی پێکراوەهۆکارەکەشی ئەوەیە، ئەو وێبسایتانە سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانن و زانیاری و پڕوپاگەندە لە جیهان بڵاودەکەنەوە.
هەر ئەوکات وەزارەتی دادی ئەمەریکاش ئاشکرای کرد، کۆنترۆڵی 92 وێبسایتیان کردوو کە سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بوون و زانیاری و چەواشەکاری و پڕوپاگەندەیان بڵاوکردووەتەوە و خەڵکی ئەوروپا، ئەمەریکا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیایان کردووەتە ئامانج.