كاریله‌یه‌ك به شێواوی له دایكبوو
به ڤیدیۆ.. جه‌سته‌ی بزنه و سه‌ری مه‌یمون
K24 - هه‌ولێر:
كاریله‌یه‌ك به شێواوی له پارێزگای "ئه‌سیوتی میسر له دایكبوو، وێنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه جه‌سته‌ی بزنه و سه‌ری مه‌یمون، ئه‌م حاڵه‌ته نامۆیه پرسیارێكی زۆری درووست كردووه، پزیشكێكی ڤێته‌نه‌ری هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته روونده‌كاته‌وه.
چیرۆكی ئه‌م بزنه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك گه‌نجێك له پارێزگای "ئه‌سیوت"ی میسر گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، كاردانه‌وه‌یه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست كرد، كه كاریله‌یه‌كی تازه له‌دایكبوو و شێوه‌یه‌كی نامۆی هه‌یه.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی میسری بڵاویكرده‌وه، بزێك دوو "كاریله"ی به جارێك بووه، یه‌كێكیان به ته‌ندرووستی باشه و ره‌نگی ره‌شه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌میان ره‌نگی قاوه‌ییه و سه‌ری وه‌كو مه‌یمون وایه، كه‌چی جه‌سته‌ی ئاساییه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆماركردووه، گوتی: كاریله‌كه شێوه‌یه‌كی سه‌یری هه‌یه، كه له مه‌یمون ده‌چێت، دایكی له خۆی دووری ده‌خستنه‌وه و ره‌تی ده‌كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاریله‌كه شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناكی هه‌یه، هه‌ردوو چاوی ده‌رپه‌ڕیوون، به‌ڵام له‌سه‌ر قاچه‌كانی ده‌وه‌ستا و به هێواشی جوڵه ده‌كرد.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، كاریله‌كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای له دایكبوونی به‌هۆی شێواوی له سه‌ریه‌وه مرد.
محه‌مه‌د فه‌تحی، پزیشكی ڤێته‌نه‌ری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی وه‌كو ئه‌مه زۆرن، زۆربه‌یان له رووی جیناتییه‌وه شێواون، هۆكاره‌كه‌شی پیسبوونی ژینگه یان پێدانی ده‌رمانه له كاتی دووگیانی به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ پزیشك، هه‌ندێك جاریش پێدانی ده‌رمانی هه‌ڵه‌یه.
د.ی