له‌سه‌ر راسپاردەی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕی 2 ملیار 500 ملیۆن دینار بۆ بابەتی وشکە ساڵی خەرج دەکرێت
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی خه‌رج ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:

به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، "ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (100) لە رێکەوتی 21/4/2021، کە تایبەت بوو بە بابەتی وشکە ساڵی لە ھەرێمی کوردستان، بڕی (2.500.000.000) دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەک ھەنگاوی یەکەم لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج کرا.
ئه‌مساڵ به هۆی باران نه‌بارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی رووبار و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ندێك ناوچه سه‌ری هه‌ڵداوه.