له 2040 دا دیجله و فورات له عێراق شوێنه‌واریان ون ده‌بێت
له دێر زه‌مانه‌وه هه‌ندێ به‌نداوى كۆن لە عێراقدا هه‌ن ئاوێكى كه‌م گلده‌ده‌نه‌وه بۆیه زۆرترین ئاوى عێراق بێ سوود وه‌رگرتن، تێده‌په‌ڕێت

K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراق به وڵاتى نێوان دوو رووباره‌كه "رافیده‌ین" به‌ناوبانگه، به‌پێى ئاماژه‌كان، له داهاتوودا زیانێكى زۆر بۆ سه‌ر هه‌ردوو رووبار دروست ده‌بێت، تا ئه‌و ئاسته‌ى له‌ساڵى 2040، دیجله و فورات له عێراق بوونیان نامێنێت شوێنه‌واریان ون ده‌بێت.
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانى، توێژه‌رێكى بوارى ئابوورى عێراقه، رایگه‌یاند، توركیا كۆمه‌ڵێك به‌نداوى دروستكردووه، له‌نێویدا، به‌نداوى "ئیلیسو"، بووه‌ته هۆكارى راگرتنى ئاوى هاتوو بۆ عێراق.
جیا له‌وه‌ش، پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى دروستكردنى پێنج به‌نداوى زه‌به‌لاح له توركیا، له ساڵانى حه‌فتاكانه‌وه به‌رده‌وام ئیشى له‌سه‌ر ده‌كرێت، وێڕاى دروستكردنى دوو به‌نداوى دیكه‌ش، كه بۆ پڕكردن و گلدانه‌وه‌ی ئاو تێیاندا، پشت به رووبار‌ى فورات ده‌به‌ستێت.
به‌نداوى "ئیلسۆ"، كاریگه‌رى ته‌واوى بۆ سه‌ر رووبار‌ى دیجله دروستكردووه، له هه‌ندێ شوێنى عێراق، دیجله بینراوه وشك بووه.
ئه‌و پسپۆره عێراقییه ئاماژه‌ی به به‌نداوی "نه‌هزه" له ئه‌سیوپیا كرد، كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌رقاڵی درووستكردنییه‌تی و ئه‌و به‌نداوه كاریگه‌رى دروستكردووه بۆ سه‌ر رووبار‌ى نیل، هاوشێوه‌ى ئه‌و به‌نداوانه‌ى كه له توركیا له‌سه‌ر هه‌ردوو رووبار‌ى دیجله‌و فورات دروستكراون.
روونیشیکردەوە، ژماره‌ى دانیشتوانى میسر 100 ملیۆن كه‌سه، 55 ملیار مه‌تر دووجا، ئاوى "نیل" به‌كار ده‌هێنێنن، له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌ى دانیشتوانى عێراق 40 ملیۆن كه‌سن، 53 ملیار مه‌تر دووجا، ئاوى هه‌ردوو رووبار‌ى "دیجله و فورات" به‌كار دێنن، ده‌رده‌خات عێراقییه‌كان ئاوێكى زۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن.
ئه‌و پسپۆره گوتیشى: ده‌بوایه عێراق ژماره‌یه‌ك به‌نداو درووست بكات، بۆ رێگه‌گرتن له‌و هه‌موو ئاوه‌ى دێته نێو خاكییه‌وه، تا ئێستا شێوازى كشتوكاڵكردن له عێراقدا كۆنه، بۆیه ئاوێكى زۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت.
ئاشکرایکرد، ئه‌و ئاوه‌ى دێته نێو خاكى عێراقه‌وه، له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى جیاوازى كشتوكاڵییه‌وه، ده‌توانرێت كار بۆ سێ به‌شى دانیشتوانى عێراقى دابین بكات.
گۆڤارى "ئه‌میتسووك" لە راپۆرتێک‌دا بڵاویكرده‌وه، هۆكارى به‌هه‌ده‌ردانى ئاو له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت له عێراق، بۆ سه‌قامگیر نه‌بوونى دۆخى سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌شێكى زۆر له عێراقییه‌كان، چه‌كدار ده‌كرێن، بۆ شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئاماده ده‌كرێن، مرۆڤى عێراقى كارى كشتو‌كاڵى ناكات، بۆیه ئه‌و ئاوه‌ى دێته نێو خاكه‌كه‌ى، بێ سوود وه‌رگرتن، یه‌كڕاست تێده‌په‌ڕێت.
له‌باره‌ى پرسی ئاو له عێراق، شرۆڤه‌كارێكى توركیا به‌نێوى ئیسماعیل كایا ئاماژەیپێدا، كێشه‌ى ئاو له "عێراق، توركیا" بوونى نیه، به‌ڵكو كێشه‌كه له نێو خودى دەوڵەتی عێراقه، نه‌توانراوه سوود له‌و ئاوە ببینێت کە دێتە نێو خاکەکەی، هه‌روه‌ها عێراق خاوه‌نى ژێرخانێكى ئێجگار خراپه له رووى پڕۆژه‌كانى ئاوه‌وه، وێڕاى به‌هه‌ده‌ردانێكى زۆریش.
ئه‌و شڕۆڤه‌كاره تورکە گوتى: توركیا نایه‌وێت زیان به عێراق بگه‌ینێت، كێشه‌كه له ناوخۆی عێراقدایه، له دێر زه‌مانه‌وه هه‌ندێ به‌نداوى كۆن هه‌ن، ئاوێكى كه‌م گلده‌ده‌نه‌وه، بۆیه زۆرترین ئاوى عێراق بێ سوود وه‌رگرتن، تێده‌په‌ڕێت.
راشیگه‌یاند، له‌كاتى هه‌بوونى گله‌یی له لایه‌نى عێراقییه‌وه، توركیا پێشنیازى كردووه كه سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق دروستبكات، بۆ دیاریكردنى خاڵه لاوازه‌كانى نێوان ئه‌نكه‌ره و به‌غدا، تایبه‌ت به دۆسیه‌ى ئاو.
عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانى روونیكرده‌وه، به‌م نزیكانه شاندى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى توركیا ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆی تایبه‌ت به پرسی ئاو، به‌ڵام پێم وایه شاندى عێراق تواناى دانوستاندنى نیه، چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى، كه بۆ گفتوگۆ ره‌وانه ده‌كرێن، زیره‌ك نین.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب