روونكردنه‌وه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
"لە راپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی رۆژنامەوانییە"
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌رپه‌رچی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئاسمانی "الحرة العراق" داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ڕه‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م ڕاپۆرته لایه‌نگیری تێدایه و ڕه‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لە راپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی رۆژنامەوانییە".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
ڕۆژی 22ی حوزه‌یرانی 2021، كه‌ناڵی (الحرة - العراق) ڕاپۆرتێكی له ماڵپەڕەکەی دا بڵاو كردۆ‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه.
بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی رۆژنامەوانییە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ڕه‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م ڕاپۆرته لایه‌نگیری تێدایه و ڕه‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه، هاوکات جه‌خت دەکاتەوە بەردەوام هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەکات بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كان به شێوه‌ی پیشه‌یی و بێلایەنانە به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
23ـی حوزه‌یرانی 2021